İsmail Özdemir,Mohammed Baqi Hussein
31 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
وه‌قفی ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ (İHH)، هاوكاریی مرۆیی بۆ موسڵمانانی ئاراكان له میانمار نارد.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌قفه‌كه، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پێكدادانه‌كان له پارێزگای ئاراكانی میانمار كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی موسڵمانن، بووه‌ته هۆی هه‌ڵاتنی هه‌زاران كه‌س به‌ره‌و سنووره‌كانی به‌نگلادیش.
تیمه‌كانی وه‌قفی İHH هاوكاریی خۆراكیان بۆ 300 خێزان ، خێمه و پێخه‌ف بۆ 200 خێزان و پێداویستیی ناوماڵی بۆ 200 خێزانی دیكه دابینكرد و خۆراک و ئاویان گه‌یانده ئه‌وانه‌ی له سنووری به‌نگلادیش په‌ڕیبوونه‌وه.
بڕیاره تیمه‌كان ئه‌و پێداویستییانه بۆ 200 خێزانی دیكه‌ش دابین بكه‌ن و ئه‌گه‌ر رێگه‌یان پێبدرێت، خواردنی گه‌رمیشیان بۆ ئاماده‌بكه‌ن و پێشكه‌شیان بكه‌ن.
هاوكارییه‌كانی وه‌قفه‌كه له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه و لیستی چه‌ند پێداویستییه‌كی دیكه له پێداویستیی پزیشكی و شیری منداڵ و جلوبه‌رگ ئاماده‌كراوه.