Behlül Çetinkaya
22 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه خۆشحاڵه به گه‌ڕانه‌وه بۆ پرۆسه‌ی راگوزه‌ری له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌ستووریی له سوودان و دووباره پێدانه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رۆكوه‌زیران به عه‌بدوڵڵا حەمدۆك.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیووه به گه‌ڕانه‌وه بۆ پرۆسه‌ی راگوزه‌ری له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌ستووریی له سوودان له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌روه‌ریی سوودان، جه‌نه‌راڵ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لبورهان سه‌رۆكوه‌زیران، عه‌بدوڵڵا حەمدۆك و و دووباره پێدانه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رۆكوه‌زیران به عه‌بدوڵڵا حەمدۆك.
جه‌ختیش له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پشتیوانیی توركیا كراوه‌ته‌وه بۆ سوودان و سوودانییه‌كان.