Erbil Başay,Ramal Abdullah Mahmood
21 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2018
به‌رلین - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هایكۆ ماس رایگه‌یاند كه توركیا له كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی سووریا و ئیدلب رۆڵێكی ئێجگار زۆر باشی هه‌بووه.
ماس دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا ئێدگارس رینكهڤیكس له به‌رلین، له میانی كۆنگره‌یه‌كه‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا له سەرەتای مانگی ئه‌یلوولدا وای ده‌بێنێت ده‌سپێكی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات بووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه توركیا سه‌ركه‌وتووبوو له گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رووسیا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی له چه‌ك داماڵدراو له ئیدلب، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌مه بۆ به‌رگرتن له كاره‌ساتی مرۆیی زۆر گرنگه و گوتی: " توركیا له كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی سووریا و ئیدلب رۆڵێكی ئێجگار زۆر باشی هه‌بووه".
ماس ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا و توركیا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه سه‌ردانی وڵاتی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ئه‌م كۆبوونه‌وانه دوای گه‌شتی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام ده‌بن. له‌باره‌ی گرنگیدانی ئه‌وانیش به سه‌قامگیری ئابووری له توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه توركیا له دۆخێكدایه ده‌توانێت خۆی بڕیاری پێویست بدات بۆ سه‌قامگیركردنی.
ماس گوتی: "هه‌موو ئه‌مانه هه‌م له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا له ره‌وشی كاردا زۆر واتادارن" و پێشی وابوو سه‌ردانی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌بێته هۆی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.
كۆتایی ئه‌م مانگه سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.