Tuğçenur Yılmaz,Faruk Tokat,Mehmet Öztürk,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
31 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری پاكستان، عارف علوی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-پاكستان، كێشه‌ی كشمیر، هاریكاریه هه‌رێمییه‌كانی پاكستان و ره‌وشی ئێستای جیهانی ئیسلامی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له قۆناغی داهاتوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-پاكستان چۆن پێشكه‌وتنێك به‌خۆوه ده‌بینێت؟ به‌تایبه‌تی له قۆناغی نوێ‌دا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌چ شێوه‌یه‌ك به‌هێزده‌كرێن؟ علوی رایگه‌یاند "لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به چه‌ند خاڵێك بكه‌م. هه‌م توركیا هه‌میش پاكستان له جیهاندا خاوه‌نی سیاسه‌تێكی ده‌ره‌كی سه‌ربه‌خۆن. نایانه‌وێت سه‌ربه وڵاتێكی دیكه بن. پێموایه خاوه‌نی ئه‌زموونی هاوشێوه‌ین وه‌ك بابه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان و سووریا. له 1980ه‌وه تا ئه‌مڕۆ له پاكستان میوانداری نزیكه‌ی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار په‌نابه‌ر (ی ئه‌فغانستانی) ده‌كه‌ین. وابزانم توركیاش میوانداری هه‌مان ژماره‌ی په‌نابه‌ر ده‌كات. بووینه گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌ی جیهان گرنگیی نه‌دا به ره‌وشی په‌نابه‌ران و هاوكاری ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌كرد كه میوانداری په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌سانه به هۆی ئه‌جێندای وڵاتانی جیهانه‌وه كه‌وتنه ره‌وشی په‌نابه‌ریه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌و ناوچانه‌دا جه‌نگ نه‌بووایه ره‌نگبوو هه‌موو شتێك باشتر بووایه. كه‌سانێك هه‌ن له‌ژێر هه‌لومه‌رجی خراپ و ئه‌و كاولكاریهدا ده‌ژین كه جه‌نگه‌كانی ئێستا و كاره‌ساته‌كان هۆكاری بوون و به هۆی ئابووریی لاوازیانه‌وه ناچاربوون شان بده‌نه‌به‌ر هه‌ندێ ناڕه‌حه‌تی و سه‌ختی. ئازار ده‌كێشن بۆیه ده‌ست به كۆچ ده‌كه‌ن. توركیا لێره‌دا به به‌رگرتن له كۆچی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌ورووپا بووه‌ته رزگاركه‌ر. توركیا میوانداری ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ر ده‌كات. جیهانیش هاوكاری ناكات. وڵاتانی وه‌ك ئێمه كاتێک به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵده‌گرین به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی له سنووره‌كانماندا روو ده‌ده‌ن، جیهان چاو له ئاست ئه‌و كێشانه‌دا داده‌خات. توركیا و پاكستان خاوه‌نی په‌یوه‌ندی زۆر باشن. پاكستان هه‌میشه مێژووییانه پشتیوانی له پێگه‌ی توركیا كردووه له قوبرس. پێگه‌ی توركیا له‌باره‌ی قوبرس پێگه‌ی پاكستانه. توركیاش له‌باره‌ی كشمیر له پاڵ ئێمه‌بوو. واتا توركیا و پاكستان له هه‌موو جۆره پلاتفۆڕمێكی نێوده‌وڵه‌تیدا پشتیوانی له یه‌كتری ده‌كه‌ن".