Behlül Çetinkaya
15 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، راگەیەندراوێکی لە بارەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی ویلایەتی قەندەهار-ی ئەفغانستان-ەوە بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە: "بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی پەلامارە تیرۆریستییەکەی قەندەهار-مان پێگەیشت کە ئەمڕۆ لە کاتی نوێژی هەینیدا روویدا و بووە هۆی کوژرانی کەسانێکی زۆر، بەتووندی ئیدانەی ئەم پەلامارە نامرۆڤانانە دەکەین کە لە ماوەی رابردوودا بەشێوەیەکی تایبەت مزگەوتەکان دەکەنە ئامانج، نزای لێخۆشبوونیش بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە گیانیان لەدەستداوە و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".
جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەمڕۆ لە کاتی نوێژی هەینیدا پەلامارێکی تیرۆریستی کرایە سەر مزگەوتێکی ویلایەتی قەندەهار و تیایدا زیاتر لە ٣٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.