Ferdi Türkten
15 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریی توركیا رایگه‌یاند له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی مێرکل کە سبەی ئەنجام دەدرێت، تاوتوێی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت به سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه و باس له‌و هه‌نگاوانه‌یش ده‌كرێت كه بۆ پێشخستنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان پێویستن.
بە پێی ئەو زانیارییانە، هه‌ر له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە بابه‌ته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌روویانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، لیبیا، سووریا و ئه‌فغانستان ده‌كرێت.