Sangar Hamad Azeez
20 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
دوای تیرۆرکردنی باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە لە میانی بەشداریی کردنی لە پیشانگایەکی وێنەیی، رێوشوێنێکی ئەمنی توند لە بەردەم باڵیۆزخانەی رووسیا لە ئەنقەرە گیراوەتە بەر.
ترافیکی بەردەم باڵیۆزخانەکە بە رووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل داخراوە. پۆلیس لە چواردەوری بینای باڵیۆزخانەکە رێوشوێنی توندیان گرتووەتە بەر و لە هەمان کاتدا بەرپرسانی باڵیۆزخانەی رووسیا پێشوازی لەو کەسانە دەکەن کە بە مەبەستی پرسە و سەرەخۆشی سەردانیان دەکەن.
ئاڵای رووسیا بەهۆی تیرۆرکردنی کارلۆڤەوە لەسەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکە تا نیوە هینراوەتە خوارەوە.