Qais Omar Darwesh Omar, Safiye Karabacak
02 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
رامه‌ڵڵا- AA
له‌میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه ئاشتییانهكانی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو، له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیله‌وه، دیمه‌نگه‌لێك بینران كه مردنی ره‌شپێستی ئه‌مریكی جۆرج فڵۆید-یان، له ئه‌نجامی توندوتیژیی پۆلیس، وه‌بیرهێنایه‌وه.
سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل رووبه‌ڕووی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بوونه‌وه كه به‌مه‌به‌ستی سه‌ركۆنه‌كردنی ناوچه جووله‌كه‌نشینه‌كان له شاره‌دێكانی جهبارا و شوفه سه‌ربه توڵكهرم، سازكرابوو، و له هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی، خه‌یری حه‌نوون ته‌مه‌ن ٦٤ ساڵانیان دا و به‌سه‌ر زه‌ویدا په‌لكێشیان كرد.
سه‌ربازێكی سوپای ئیسرائیل ئه‌ژنۆی خسته سه‌ر پشت و ملی ئه‌و پیره پیاوه كه به‌ره‌نگاریان ده‌بوونه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و توندوتیژییه‌ی سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل، به‌ڵام ئه‌و پیاوه ئاڵای فه‌ڵه‌ستینی فڕێ نه‌دایه سه‌ر زه‌وی كه به‌ده‌ستییه‌وه بوو.
هێزه‌كانی ئیسرائیل دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حه‌نوون، كه له ئه‌نجامی لێدانی، چه‌ند به‌شێك له له‌شی شین بووه‌ته‌وه، ناوبراویان ئازادكرد.
دیمه‌نی فشار خستنه سه‌ر پشت و ملی ئه‌و پیره پیاوه له‌لایه‌ن سه‌ربازێكی سوپای ئیسرائیل له رێگه‌ی ئه‌ژنۆیه‌وه، مردنی ره‌شپێستی ئه‌مریكی جۆرج فڵۆید-یان، له ئه‌نجامی توندوتیژیی پۆلیس، وه‌بیرهێنایه‌وه.
- "لێره‌ین بۆ دژایهتییكردنی ناوچه جووله‌كه‌نشینه‌كان"
له‌میانی خۆپیشاندانه‌كه‌دا گوته‌بێژی ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیواری جیاكه‌ره‌وه و ناوچه جووله‌كه‌نشینه‌كان، ئه‌بو ره‌حمه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌مه‌به‌ستی دژایهتییكردنی فراوانكردنی ناوچه جووله‌كه‌نشینه‌كان له‌رێگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌یان دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵی، گردبوونه‌ته‌وه.