Mazın Asad
29 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2017
ئیدلب - AA
لە باشووری شاری ئیدلب و ھێڵی سنووری سووریا و تورکیا یەکەکانی نیشتەجێ رووبەڕووی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان دەبنەوە. لە ١٠ رۆژ دواییدا زیاتر لە ١٠٠ کەس لە ئیدلب بوونەتە قوربانی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئیدلب دەستی کەوتوون، لە ئەمڕۆ نیوەڕۆ تاکو ئێستا لە باشووری شاری ئیدلب و ھێڵی سنووری سووریا و تورکیا بۆردومان دەکرێت.
بەھۆی بۆردومانەکانەوە ئاگر لە یەکەکانی نیشتەجێ لە گوندەکانی رەئس ئەلحوس و ھارین لە شاری ئیدلب کەوتەوە کە دووکەڵەکەی لە شارۆچکەی رەیحانلی شاری ھەتای دەبینرێت.
لە ھێرشەکەدا ١٢ کەس بوونەتە قوربانی کە پێنجیان منداڵە.
ھاوکات لە باشووری شاری ئیدلب سەرلەبەیانی چوار شارۆچکە، چوار شاردەێ و ١٥ گوند بۆردومان کران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەکانی داماڵدراو لە پێکدادان لە شاری ئیدلب، ٢٠ کەس گیانیان لەدەست دا.
لە ١٩ی ئەیلووەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەس بەھۆی بۆردومانەکانەوە لە ئیدلب کوژراون.