تەفلیس
خەڵکی جۆرجیا ئەمڕۆ یەکشەممە٢٧ی تشرینی یەکەم، بۆ ھەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێ چوونە سەر سندوقی دەنگدان.
سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا، بیدزینا ئیڤانیشڤیلی لەگەڵ ھاوسەر و منداڵەکانی چووە سەر سندوق و بۆ ماویەک لەگەڵ کارمەندانی وێستگەی دەنگدان گفتوگۆی کرد. دوای دەنگدان، ئیڤانیشڤیلی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی دا گوتی: "ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوە دەبەین بە ھاوکاریی خەڵکی وڵاتەکەمان. دەستخۆشی لە یەکە بە یەکەی دانیشتوانی جۆرجیا دەکەم."
چاوەڕوان دەکرێ گیۆرگی مارگڤەلاشڤیلی کە لە لایەن روسیاوە پشتگیری لێدەکرێ ببێتە یەکەمی ھەڵبژاردنی جۆرجیا.