Ramal Abdullah Mahmood
15 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2017
لەندەن - AA
تەقینەوەیەک لە هێڵی ترامی وێستگەیەکی میترۆی لەندەنی پایتەختی بەریتانیا روویدا.
میدیاکانی بەریتانیا رایانگەیاند، تەقینەوەیەک لە وێستگەی پارسۆنس گرینی رۆژئاوای شارەکە روویدا و دواتر ئاگری لێکەوتەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە لە پشت ترامەکەوە دەبینرێت کە قاپێکی سپی تەقیووەتەوە و ئەو کەسانەیش کە لە ترامەکە هاتوونەتە خوارەوە رووخساریان سووتاوە.
دوای ئەوەی دووکەڵ لە ترامەکە هەڵستا وێستگەکە چۆڵ کرا و تەنانەت گەشتەکانی ئەو هێڵەش بۆ ماوەیەک دواخراون.
رۆژانە بە تێکڕایی پێنج ملیۆن کەس لە رێگەی میترۆی لەندەنەوە هاتوچۆ دەکەن.