Ömer Koparan,Adham Kako
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2019
عه‌فرین/عزاز- AA
لە ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی عه‌فرین له‌سه‌ر سنووری سووریا-توركیا، هه‌شت مەدەنی کوژران و ١٤ی دیكه‌یش برینداربوون.
تەقینەوەكه كاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئەمڕۆ له بازاڕی سەوزە فرۆشانی شارۆچكه‌كه لە رێگای تەقاندنەوەی بارهه‌ڵگرێكی گواستنه‌وه‌ی سه‌وزه و میوه، ئەنجامدراوە.
به‌پێی زانیارییه بەراییه‌كان هه‌شت مەدەنی كه له عه‌لوه‌كه كاریان كردووه کوژراون و ١٤ی دیكه‌ش برینداربوون. ته‌ندروستیی ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كان ناجێگیره و بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه له‌نێو برینداره‌كاندا دوو منداڵ هه‌ن.
به هۆی تەقینەوەكهشهوه ئاگر له عه‌لوه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرین كه له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا له ١٨ی ئاداری ٢٠١٨‌دا له رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه پاككرابوویهوه، تیرۆریستان ناوه ناوه له رێگه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوه‌وه هاووڵاتییانی مەدەنی ده‌كه‌نه ئامانج.