Eşref Musa,Mohamad Misto,Adham Kako
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له كاتێكدا رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا داوایان له یه‌په‌گه كرد له‌گه‌ڵ رژێم یه‌ك بگرێت، یه‌په‌گه به هۆی نه‌دانی دڵنیایی له پاراستنی پێكهاته‌كه‌ی خۆی، داواكه‌ی په‌سه‌ند نه‌كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی رژێمی سووریا سانا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا داوای له هه‌سه‌ده كردووه په‌یوه‌ندی به سوپاكه‌ی رژێمه‌وه بكات.
هه‌سه‌ده له ماڵپه‌ڕی خۆی وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی دایه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌كرێت كاره‌كانی یه‌كگرتن به رێككه‌وتنێكی سیاسیی بكرێت كه دان به پاراستنی بوونی پێكهاته‌كه‌ی بنێت وه‌ك پێكهاتهكهكی جیاواز و ئه‌و زمانه‌شی رژێم به‌كاریهێناوه بێزاركه‌ره.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له وه‌ڵامه‌كه‌ی هه‌سه‌ده، رژێم هێزه‌كانی له ته‌ل ته‌مر كشانده‌وه و یه‌په‌گه‌ی ته‌نیا جێهێشت.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه له‌م نێوه‌نده‌دا رووسیا ده‌ستی به كاركردووه و په‌یامی پێداگرانه‌ی ئاراسته‌ی یه‌په‌گه كردووه بۆ یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ رژێم، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامی خوازراوی ده‌ستنه‌كه‌وتووه.