Kasım İleri,Ramal Abdullah Mahmood
30 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2019
واشنتۆن – AA
جێگری وه‌زیری دادی ئه‌مریكا، رۆد رۆزنستاین نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش بە سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كرد.
رۆد رۆزنستاین بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی باس بكات، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به گشتیی ماوه‌ی ١٦ مانگ له پۆستی جێگرانی وه‌زیری داددا ماوه‌ته‌وه و خۆیشی زیاتر له دوو ساڵ به‌و ئه‌ركه هه‌ستاوه.
ناوبراو له نامه‌كه‌یدا رووی كردۆته تره‌مپ و نووسیوویه‌تی "سوپاسگوزاری ئێوه‌م به هۆی پێدانی ده‌رفه‌ت به من بۆ خزمه‌تكردن هه‌روه‌ها ئامانجه په‌روه‌رده‌یی، ئاسایشی، یه‌كڕیزی و نیشتیمانییهكانت كه له ده‌ستبه‌كاربوونمه‌وه له گفتوگۆ كه‌سییه‌كاندا به نه‌رمونیانی و پێكه‌نین خستتنه به‌رباس".