Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2018
واشنتۆن – AA
راگەیەندرا کە له ئاكامی هێرشه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر چەکدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له میانی كۆبوونه‌وه‌یاندا زیاتر له ٥٠ چەکداری ئه‌و بزووتنەوەیه كوژراون.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانییەتی به رابەرایەتی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، مارتین ئۆدۆننهل رایگه‌یاند له‌و هێرشه مووشهكیيهی ٢٤ی ئه‌م مانگه بۆ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رپرسانی باڵای تاڵیبان له ناوچه‌ی مو‌سا كولای سه‌ربه ویلایەتی هێلمەند ئه‌نجامیان دا زیاتر له ٥٠ چەکداری ئه‌و رێكخراوه‌یان كوشتووه و له ئاكامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ١٠ رۆژی دوایش به شێوه‌یه‌كی له ژمارنههاتوو چەکدارانی ئه‌و رێكخراوه‌یان كوشتووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند كه دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ جه‌نه‌ڕاڵ ئاوستن "ستۆك" میلله‌ر كه ئه‌زموونی كاركردنی ٣٥ ساڵه و فه‌رمانده‌یی زۆربه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌تییه‌كانی كردووه پاڵاوتووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌رپرسی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان.
له ئه‌گه‌ری ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕینی ئەنجوومەنی پیران ئه‌و پۆسته له لایه‌ن جه‌نه‌ڕاڵ جۆن نیکۆڵسۆن-ه‌وه راده‌ستی میلله‌ر ده‌كرێت.