Burak Karacaoğlu,Levent Tok,Adham Kako,Hemın Othman Mohammed
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2017
ئیدلب - AA
له هێرشێكی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر بازاڕێكی شارۆچكه‌ی ئه‌تاریب خۆرئاوای پارێزگای حەلەب، لانیكه‌م 53 كه‌س کوژران.
به پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه. سێ هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ر بازاڕی شارۆچكه‌ی ئه‌تاریب كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندایه له خۆرئاوای پارێزگای حه‌له‌ب.
به‌رپرس لە په‌یوه‌ندی به‌رگری مه‌ده‌نی ناوچه‌كه، خالید خه‌تیب به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه شارۆچكه‌كه له‌نێو ناوچانه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیدایه و له میانی هێرشه‌كه‌دا، لانیكه‌م 53 كه‌س کوژراون و 60ی دیكه‌ش برینداربوون.
گوتیشی: " 60 بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، نیگه‌رانین له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان".
هاوكات سه‌رۆكی به‌رگری مه‌ده‌نی ناوچه‌كه، راید ساڵح رایگه‌یاند "دوابه‌دوای هێرشه‌كه تیمه‌كانی به‌رگری مه‌ده‌نی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه. به هۆی ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه گه‌وره‌بووه له ناوچه‌كانی دیكه‌شه‌وه تیم هاتوونه‌ته ناوچه‌كه. كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن درێژه‌ی هه‌یه".
ناوچەکانی خۆرئاوای حه‌له‌ب، له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاستانادا ده‌كه‌وێته نێوان ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب كه له لایه‌ن وڵاتانی گه‌ره‌نتیده‌ر رووسیا، توركیا و ئێرانه‌وه پێكهێنراوه.