Mazın Asad
04 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
حەلەب - AA
لە ئاکامی ھێرشێک بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن، حەوت کەس کوژران کە دووانیان کارمەندی تەندروستین.
کارمەندێکی بەرگری شارستامی حەلەب بە ناوی ئیبراھیم ئەبو لەیس لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بە بۆمب ھێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی سەحور سەحرا لە حەلەب کە لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریایە.
ئەبو لەیس ئاماژەی بەوەش دا کە رووسیا لە ماوەی ھەفتەیەکدا دووجار ھێرشی بۆ سەر نەخۆشخانە ئەنجام داوە و گوتیشی: "بەھۆی ھێرشی پێشووی رووسیاوە نەخۆشخانە لەکار کەوتووە. ماوەی چەند رۆژێکە نەخۆشخانەکە نۆژەن دەکرێتەوە. رووسیا بۆ جاری دووەم ھێرشی بۆ سەر نەخۆشخانەکە ئەنجام دا. بەھۆی ھێرشەکەوە دوو کارمەندی تەندروستی کە ئامێرە پزیشکییەکانیان چاک دەکردەوە لەگەڵ پێنج کارمەندی دیکە کوژران".
ئەو کارمەندە راشیگەیاند کە نەخۆشخانەکە گەورەترین نەخۆشخانە لە حەلەب کە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە.
فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە هێرشەکانیان بۆ سەر رۆژھەڵاتی ناوەندی شارەکە بەردەوامن کە زۆرترین زیان لە دوای خۆیەوە دێنێتە ئاراوە. خەڵکی حەلەب ئەو بۆمبانە بە "راوچی پێگەکان" ناوزەند دەکەن کە لەگەڵ ئاراستەکردنی پێنج تا حەوت مەتر زەوی چاڵ دەکات.