Mohammed Baqi Hussein
09 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2017
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی میستو‌را رایگه‌یاند، خولی پێنجه‌می دانوستانه‌كانی جنێڤ له‌باره‌ی سووریاوه، 23ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
دوای كۆتایی هاتنی خولی چواره‌می دانوستانه‌كانی جنێڤ، ستافان دی میستو‌را ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی له‌باره‌ی درێژه‌ی دانوستانه‌كانه‌وه ئاگاداركرده‌وه.
ستافان دی میستو‌را دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانی دایه‌وه و رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی موعجیزه نه‌بوون له خولی چواره‌می دانوستانه‌كان كه نۆ رۆژی خایاند، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك مێزی گفتوگۆی به‌جێنه‌هێشتووه و سه‌ركه‌وتنێكیان به‌ده‌ستهێناوه كه هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی نه‌بوون.
ناوبراو رایگه‌یاند بۆ یه‌كه‌مجار هه‌موو لایه‌نه‌كان له ژوورێكدا كۆبوونه‌وه و باسیان له كێشه‌كان كردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا له خولی داهاتوودا بابه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات، قۆناغی ده‌ستوور، هه‌ڵبژاردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتوێ ده‌كرێت.
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی میستو‌را راشیگه‌یاند کە خولی پێنجه‌م 23ی ئەم مانگە ده‌ست پێ ده‌كات و بۆ ماوه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ درێژه بهدانوستانهكان ده‌درێت.
- "ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست ئه‌نجامنه‌درێت، دیداره‌كان لاواز ده‌بن"
ستافان دی میستو‌را رایگه‌یاند له دانوستانه‌كانی ئاستانا پێشێلكارییه‌كانی ئاگربه‌ست تاوتوێ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ستێكی به‌هێز ئه‌نجامنه‌درێت، دانوستانه‌كان لاواز ده‌بن.
ناوبراو راشیگه‌یاند له خولی ئه‌مجاره‌ی دانوستانه‌كانی ئاستانا به‌شداری ناكات.