Recep Şakar
20 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2021
مێلبۆرن – AA
لە ژمارەیەک لە ویلایەتەکانی ئوسترالیا ئەوانەی لە دژی ڤاکسینی کۆرۆنای نوێن و ئەو گروپانەیش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوانەی دژی ڤاکسینن رەگەزپەرستی پەڕگیرن خۆپیشاندانیان لەدژی یەکتر ئەنجام دا.
خۆپیشاندانەکان کە بە بەشداری دەیان ھەزار کەس لە مێلبۆرن، بریسناس، پێرس، ئادیلایدە و ھۆبارت بەڕێوە چوون گروپێک دژی سنووردارکردنی رێوشوێنەکان بەھۆی کۆرۆنا و ڤاکسینی زۆرەملێ وەستانەوە و دروشمی "ئازادی"یان دەگوتەوە، گروپێکی دیکەیش کە دژی ئەوان بوون بە دروشمی "دژایەتی رەگەزپەرستی" رژانە سەر شەقام.
خۆپیشاندانەکان کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەڕێوە چوون، رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵیان تیادا گیرایە بەر و بۆ ئەوەی بەریەککەوتن لەنێوان ئەو گرووپانە دروست نەبێت رێگە لەوە گیرا گرووپەکان لێک نزیک ببنەوە.