Ecenur Çolak
14 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2018
رۆما - AA
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵیی ANSA، پردی ئۆتۆبانی شاری جەنەوا باكووری رۆژئاوای ئیتاڵیا رووخاوه.
پردی مۆراندی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای ئۆتۆبانی A10 و نزیكه‌ی 100 مه‌تر به‌رزه، كاتژمێر 11:15، به‌شێكی داڕووخا.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه له‌و رووداوه‌دا هه‌ردوو كه‌رتی پرده‌كه داڕووخاوه و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبێل كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و هه‌ندێكیشیان كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی پرده‌كه.
له‌و رووداوه‌كه 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج كه‌سیش به سه‌ختی برینداربوون.
ئه‌وه‌یش خرایه‌ڕوو كه له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی پرده‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌رپرسانی ئاگركوژێنه‌وه به ئاژانسی هه‌واڵی ئادنكرۆنۆس-یان راگه‌یاندووه زۆر كه‌س كه له‌نێو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دابوون كه كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی پرده داڕووخاوه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌په‌له و ئاگركوژێنه‌وه به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووه‌وه و ژماره‌یه‌ك له بریندارانیشیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كردووه.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه له‌وانه‌یه هۆكاری داڕووخانی پرده‌كه به هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه بێت له دروستكردنی جگه له كاریگه‌ری ئه‌و بارانه به‌خوڕه‌ی رۆڵی هه‌بوو له داڕووخاندنیدا.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئیتاڵیا، دانیلۆ تۆنهنیهللی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "به نیگه‌رانی زۆره‌وه چاودێری رووداوه‌كه ده‌كه‌ین. وه‌ك تراجیدایاكهی ترسناك ده‌رده‌كه‌وێت".