Şerife Çetin,Abdullah Aşıran,Hemın Othman Mohammed
08 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2018
لاهای - AA
هێله‌كه زه‌ردپۆشه‌كان له شاره‌كانی لاهای، ئه‌مستردام و رۆتردامی هۆڵندا گردبوونه‌وه و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تیان كرد.
هێله‌كه زه‌ردپۆشه هۆڵندییه‌كان هۆتافی "روتێ ده‌ستله‌كار بكێشه‌ره‌وه" و "روتێ ملت بشكێنه و بڕۆ" یان ده‌گوته‌وه و، داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، مارك روتێیان ده‌كرد.
هێله‌كه زه‌ردپۆشه‌كان كه به گشتیی له‌سه‌ر بانگه‌وازی گرووپه راستڕه‌وه توندئاژۆكان گردببوونه‌وه، له خۆپیشاندانه‌كاندا ره‌خنه‌یان له سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌ت گرت له باره‌ی بابه‌ته‌كانی پاكێچی كۆچبه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، گرانیی كه‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و كێشه‌ی كۆچبه‌ران.
خۆپیشانده‌ران به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م په‌رله‌مان له لاهای، داوایان كرد سه‌رۆكوه‌زیران روتێ بۆخۆی بێت و له‌گه‌ڵیان كۆببێته‌وه.
له شاری رۆتردام نزیكه‌ی 150 هێله‌ك زه‌رد گردبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست.