Yusuf Hatip,Mazın Asad
13 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2018
برۆکسل - AA
دادگای باڵای بەلجیکا بڕیارێکی دادگایەکی وڵاتەکەی لەسەر "ئەندامانی پەکەکە لەسەر تیرۆر دادگایی ناکرێت" ھەڵوەشاندەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای تانەی نووسینگەی داواکاری گشتی فیدراڵی بەلجیکا لەسەر بڕیارێکی دادگای تێهەڵچوونەوە لەسەر "ئەندامی پەکەکە لەسەر تیرۆر دادگایی ناکرێت"، دادگای باڵای بەلجیکا بڕیارێکی لەوبارەیەوە دەرکرد.
بەپێی بڕیارەکە، بڕیاری دادگایی تێهەڵچوونەوە ھەڵوەشایەوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە رەوانەی دادگاکە کرا.
بەم پێیەش رێگە بۆ دادگاییکردنی ٣٦ کەس لە چوارچێوەی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرایەوە کە لە نێوانیاندا کارگێرانی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ئەورووپا رەمزی کارتاڵ و زوبێر ئایدار ھەیە.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو نووسینگەی داواکاری گشتی فیدراڵی بەلجیکا تانەی لەسەر بڕیاری "ئەندامانی پەکەکە لەسەر تیرۆر دادگایی ناکرێن" تۆمار کرد و تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کە چالاکییەکانی پەکەکە چالاکی تیرۆریستییە و ناکرێت یاسای "بەرەنگاریی چەکداری و رێکخراوی تیرۆریستی" لەبارەی ئەندامانی پەکەکە پەیڕەو نەکرێت.