Muhammed Bilal Kenasari
14 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هێزه‌ر ناوێرت سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو به‌رتیلی وه‌رگرتووه، گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامداوه و پۆسته‌كه‌ی خراپ به‌كارهێناوه، رایگه‌یاند "پێشهاته‌كان ده‌زانین، به‌ڵام پێمانوایه كه ئه‌و بابه‌ته ناوخۆییه".
له وه‌ڵامی پرسیاریكدا، هێزەر ناوێرت باسی له‌و بانگه‌شانه كرد كه له‌باره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهوه ده‌كرێن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هێزه‌ر ناوێرت خۆی به‌دوورگرت له قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شانه‌ی باس له به‌رتیل وه‌رگرتن، گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی پۆسته‌كه‌ی بێنیامین ناتانیاهو ده‌كه‌ن و گوتی: "ئه‌مریكا نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران ناتانیاهو، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا په‌یوه‌ندی زۆر به‌هێزی هه‌یه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیسرائیل‌دا. پێشهاته‌كان ده‌زانین، به‌ڵام پێمانوایه كه ئه‌و بابه‌ته ناوخۆییه".
پۆلیسی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه دوو لێكۆڵینه‌وه‌ی جیای له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ناتانیاهو ته‌واوكردووه.
پۆلیس ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ده‌كرێن له‌سه‌ر ناتانیاهو "به‌رتیلی وه‌رگرتووه، گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامداوه و پۆسته‌كه‌ی خراپ به‌كارهێناوه" و به "بابه‌تی هەزار ژماره‌یی" ناسراوه به‌ڵگه‌ی پێویستیان ده‌ستكه‌وتووه.
لای خۆیه‌وه، ناتانیاهو باسی له‌وه كردووه كه بانگه‌شه‌كانی سه‌ری "بێ بنه‌مان" و له كۆتاییدا هیچ شتێك ده‌رناچێت و گوتبووی: "من تا ئه‌مڕۆ چیم كردبیت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل ئه‌نجاممداوه. له‌مڕۆ به‌دواشه‌وه هه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌م. به‌رده‌وامده‌بم له رابه‌رایه‌تیكردنی ئیسرائیل".