Mustafa Deveci
08 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2021
قودس - AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو کە وەک یەکەم سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە لە کاتی ئەرکەکەیدا دادگایی دەکرێت، دووەمین دانیشتنی دادگاییکردنی لە دادگای ناوچەی قودسی سەربە ئیسرائیل لە خۆرهەڵاتی قودس بەڕێوەچوو.
پێش دانیشتنەکەی دادگا، پۆلیسی ئیسرائیل رێگاکانی دەوری دادگاکەی بەڕووی هاتوچۆدا داخست و گرووپێکیش دژبە بێنیامین ناتانیاهو لە نزیک دادگاکە خۆپیشاندانیان سازکرد.
لە دانیشتنەکەدا کە میدیای ئیسرائیل و نێودەوڵەتی گرنگیی زۆریان پێدا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو و پارێزەرانی ئامادەبوون.
لە دانیشتنەکەدا بێنیامین ناتانیاهو تۆمەتەکانی گەندەڵی رەتکردەوە کە رووبەڕووی کراوەتەوە.
دادگاییکردنی بێنیامین ناتانیاهو کە درێژترین ماوەی سەرۆکایەتی وەزیران لە ئیسرائیل بەڕێوەبردووە، درێژە دەکێشێت.
سەرۆکی داواکاری گشتیی ئیسرائیل، ئەڤیغای ماندیلبلیت لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا لە سێ دۆسیەی جیای گەندەڵی لەسەر بێنیامین ناتانیاهو ، داوای کرد دۆسیەی لەسەر بکرێتەوە.
یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو لە ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠دا لە دادگای ناوچەی قودس بەڕێوچوو.