هه‌ولێر-AA
به‌شی یهكهمپسپۆڕی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، دکتۆر نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی ده‌ڵێت داعش به‌ره‌و لاوازی و له‌ناوچوون ده‌چێت، هۆكاری سه‌ره‌كیشی ئه‌وه‌یه هه‌ردوو میحوهرهكهی جیهان گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی داعش دوژمنی هاوبه‌شییانه.
داعش له ره‌حمی قاعیده‌وه بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه لێی
ئه‌و كاته‌ی ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئوردنی گرووپی ته‌وحید و جیهادی دامه‌زراند له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووه كه رۆژێك بێت و له منداڵدانی ئه‌و گرووپهیهوه دڕنده‌ترین و خوێنڕێژترین گرووپی سه‌له‌فی جیهادی لێ به‌رهه‌م بێت كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام "داعش" دێته كایه و ئیدی له خوێنڕێژیدا ئه‌م گرووپه هیچ وێنه و پێشینه‌ی نابێت.
ره‌گی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به "داعش" بۆ گرووپی ته‌وحید و جیهاد ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌بو موسعه‌بی زه‌رقاوی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئوردنی له ساڵی 2004 له عێراق دایمه‌زراند بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه و شه‌ڕكردن له دژی ئه‌مریكییه‌كان كه 2003 به‌زه‌بری چه‌ك و هێرشی سه‌ربازی عێراقییان داگیركرد.
زه‌رقاوی له ساڵی 2006 به‌یعه‌تی به سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده، ئوسامه بن لادن دا و به‌وه‌ش گرووپه‌كه‌ی كه ناوی بۆ "رێكخراوی قاعیده له عێراق" بوو به لقی قاعیده له عێراق و دواتریش ئه‌نجوومه‌نی شورای موجاهیدییان دامه‌زراند پاش یهكگرتنییان له‌گه‌ڵ چه‌ند تاقم و گرووپێكی دیكه‌ی هاوبۆچوونی چه‌كداری سه‌له‌فی جیهادی.
ئه‌مریكییه‌كان هه‌میشه به ده‌ستی گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه له عێراق ناڵاندوویانه، بۆیه هه‌میشه به‌دوای سهركردهكانییانهوه بوون، چوون له پاڵ كوشتاری زۆر ئه‌و گرووپانه ئه‌وانییان ده‌كرده ئامانج، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئه‌مریكییه‌كان بێ هوده بوو، ئه‌وه‌ی روویدا له كۆتاییدا گه‌وره‌ترین گرووپی توندڕه‌و هاته دنیایه‌وه به ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌دوای ده‌رچوونییان له عێراق له ساڵی 2011.
دوای كوشتنی زه‌رقاوی له ئاكامی هێرشێكی ئه‌مریكییه‌كاندا، ئه‌بو حه‌مزه‌ی موهاجری هه‌ڵبژارد و دواتریش" ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق" دامه‌زرا و ئه‌بو عومه‌ری به‌غدادی بوو به سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه.
له نیسانی 2010 ئه‌مریكییه‌كان دیسانه‌وه ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌یان كوشت و دواتر ئه‌نجوومه‌نی شورای ده‌وڵه‌ت، ئه‌بو به‌كر به‌غدادیی به سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه دیاری كرد، به‌غدادی ئه‌و پیاوه‌یه كه ئێستا نرخی كه‌لـله‌سه‌ری بۆ ئه‌مریكییه‌كان پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كات و ئه‌و پاره‌یه‌شی بۆ گرتنی دیاری كراوه، 25 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه و ئێستا ئه‌م پیاوه كه ناوی ته‌واوی عه‌وه‌ز ئیبراهیم ئه‌لبه‌دری ئهلسامهڕائیه و له ساڵی 1971 له سامه‌ڕا له‌دایكبووه بۆ دونیا بووه‌ته ترسناكترین پیاوی دنیا.
به‌غدادی ناكۆكیی قوڵی له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌ی ئوسامه بن لادن كه ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری بوو ده‌ست پێكرد، به تایبه‌ت له‌سه‌ر كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل و رشتنی خوینی بێ تاوانه‌كان كه به لای به‌غدادییه‌وه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیاندا نه‌بوو كوشتنی رێگه‌پێدراوه و ئه‌م جه‌ختی له‌سه‌ر كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل و زه‌واهیری و قاعیده‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر كوشتنی سه‌ركرده‌كانی شیعه و كورد و سوننه‌كان ئه‌وانه‌ی كه "به‌كرێگیراو"یان داده‌نا، ئیدی له نیسانی 2013دا، به‌غدادی كه پێشتر له لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرابوو و دواتریش ئازادكرابوو له تۆمارێكی ده‌نگیدا رایگه‌یاند، به‌ره‌ی نوسره كه لقی رێكخراوه‌كه‌ی بوو له سووریا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی لە ئیسلامی عێراق هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و له‌ژێر ناوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام" گرووپێكی نوێی دروست كردووه، ئیدی ئه‌م گرووپه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به گه‌وره‌ترین و سه‌رسه‌ختترین گرووپی سه‌له‌فی جیهادی له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت كه له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا توانی یه‌ك له‌سه‌ر سێی عێراق و شتێك كه‌متر له‌و رووبه‌ره له سووریا كۆنتڕۆڵ بكات و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌دان بیره نه‌وت و ملیاره‌ها دۆلار و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و جبه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی هه‌ردوو سوپای عێراق و سووریادا، بگرێت و به‌وه‌ش هێزه‌كانی به زیاتر له 100 هه‌زار چه‌كدار مه‌زه‌نده ده‌كرا له‌دوای كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ له حوزه‌یرانی 2014.
شیكه‌ره‌وه‌ی ئاسایش له عێراق، هیشام ئه‌لهاشمی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه داعش توندڕه‌وترین توندڕه‌وه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی و دونیای له‌خۆی كۆكرده‌وه و خوێنڕشتن بوو به‌و كاره‌ی ئه‌وی زوو گه‌وره‌كرد.
ئه‌لهاشمی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "داعش زوور به‌خێرایی چه‌كه‌ره‌ی كرد و گه‌وره بوو، هۆكاره‌كان زۆرن، له‌نێویاندا زوو گرتنی مووسڵ و دواتر پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌وانی دیكه كه به‌خێراییه‌كی زۆر كه‌م بوو، هه‌روه‌ها ده‌ستگرتنی به‌سه‌ر سامان و موڵكێكی زۆر تا وای لێهات مووچه‌ی زۆری بۆ چه‌كداره‌كانی بڕیبوویه‌وه، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی داعش له‌سه‌ره‌تاوه مامه‌ڵه‌ی ئاسایی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نیشاندا، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ كه‌وتنه وێزه‌ی خه‌ڵكی سڤیل و كه‌مینه‌كان و ده‌رخستنی رووی راسته‌قینه‌ی ئیدی پاشه‌كشه‌ی كرد و جڵه‌وی خه‌ڵكی پێ نه‌ده‌كرا".
ده‌شڵێت "داعش هه‌رزوو جبه‌خانه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆری ده‌ستكه‌وت، به هۆی خراپی بارودۆخی ئاسایشی عێراق ئه‌و رێكخراوه تا ده‌هات له گهورهبووندابوو، به تایبه‌ت شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ده‌روونی له‌دژی عێراق و سووریا ده‌ست پێكرد، ئه‌مه‌ش وایكرد رۆژانه به‌سه‌دان چه‌كدار بۆ خۆی راكێش بكات".
ئه‌لهاشمی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئانادۆڵو ده‌ڵێت "داعش دروستبوو، گه‌وره‌بوو، ئێستاش له كۆتاییهكانیدایه، به‌ڵام ئیدی ده‌بێت عێراق ئاگادارتر و هۆشیارتربێت، خه‌ڵكه‌كه‌ی به تایبه‌ت له‌وه‌ی چیدی متمانه‌ی خۆیان نه‌ده‌ن به ده‌ستی گرووپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه كه زیانی سه‌دان ملیار دۆلاریان به خه‌ڵك گه‌یاند و هه‌زاران كه‌سیشیان كوشت، ئه‌وه سه‌رباری ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س".
داعش له ساڵی 2014 و سه‌ره‌تاكانی 2015ش توانی بووی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی عێراق كۆنتڕۆڵ بكات و هه‌زاران كیلۆمه‌تر سنووری له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی هه‌بوو، ئیدی بۆ ئه‌م گرووپه پێده‌چێت ئه‌وه وه‌كو مێژوو بمێنێته‌وه كه رۆژانێك ئه‌و رووبه‌ره فراوانه‌ی له‌ژێر ده‌ستتدا بوو، چوون تا دێت داعش ده‌كشێت، كشانێك كه زۆری خایاند، به‌ڵام تێكشاندنی داعش‌یش ئاسان نه‌بوو، به تایبه‌ت عێراق ده‌یان كێشه‌ی دیكه به‌رۆكی گرتووه و داعش‌یش له رێكخراوێكی عێراقییه‌وه بوو به رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی.
داعش له گرووپێكه‌وه بۆ خه‌لافه‌ت
ئه‌وه‌ی داعشی له گرووپێكی چه‌ند سه‌د كه‌سییه‌وه كرد به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌رچی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له لایه‌ن هیچ وڵاتێكه‌وه دانی پێدانهرابوو ئه‌و ته‌شه‌نه‌كردنه خێرایه‌ی بوو كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی كه‌مدا خۆی له‌به‌رده‌م ده‌یان هه‌زار چه‌كدار بینییوه، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ش كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ بوو له عێراق كه له 10ی حوزه‌یران ئه‌و دووه‌م گه‌وره‌ترین شاره‌ی عێراقی له رووی دانیشتوانه‌وه گرت و هێزه‌كانی عێراق له‌به‌رده‌م تفه‌نگی چه‌كداره‌كانی داعش خراپ تێك‌شكان، ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی داعش له ئه‌ورووپا و رۆژئاوا به گشتی و له رۆژهه‌ڵاتیش هه‌زاران چه‌كداری وه‌كو شانه‌ی نووستوو یان ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌گوترێت "گورگه په‌رته‌وازه‌كان" هه‌بوو و ئه‌م گورگانه په‌لاماری چه‌ندین وڵاتی رۆژئاوایان دا له‌نێویاندا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا، به‌لجیكا، نه‌رویج، و به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ش له نموونه‌ی توركیا.
داعش پێش ئه‌وه‌ی هێرش بۆسه‌ر مووسڵ بهێنێت له ساڵی 2013 و دواتر چه‌ندین جار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر گرتووخانه‌كانی عێراق و له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا، سه‌دان چه‌كداری خۆی ئازاد كرد و ئه‌مه‌ش وای كرد ترس لە داعش دروست ببێت، هه‌ربۆیه سوپای عێراق له مووسڵ له‌به‌رده‌م كه‌متر له 400 چه‌كداری داعش هه‌رزوو وره رووخاوبوو و ئه‌و شاره‌ی به شێوه‌یه‌ك به جێهێشت ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت لێكۆڵینه‌وه‌كان به ته‌واوه‌تی روونییان نه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی له مووسڵ روویدا چی بوو؟.
داعش جیاواز له رێكخراوی قاعیده جگه له رووبه‌رێكی زۆر له خاك، بوو به خاوه‌نی سه‌دان ملیۆن دۆلار، ده‌روازه‌ی سنووری، سوپا و هێزی چه‌كداری زۆر، گرتنه‌ده‌ستی دامه‌زراوه‌كان و رایکردنی كاروباره‌كانی خه‌ڵك ئه‌گه‌ر به‌نیوه‌ناچڵی و ناته‌واویش بێت، له پاڵ ئه‌وانه‌شدا راكێشكردنی هه‌زاران چه‌كداری بیانیی هه‌بوو، ئه‌مه‌ی دوایی ئاسانكاریی زۆری بۆ داعش كرد بۆ ئه‌نجامدانی ده‌یان كرده‌ی هێرشكردنه سه‌ر خه‌ڵك و كوشتنییان و هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كان.
داعش سوودی گه‌وره‌ی له توڕه‌بوونی به‌شی هه‌ره‌زۆری رۆڵه‌كانی سوننه مه‌زهه‌بی عێراقی وه‌رگرت بۆ په‌ل هاویشتنی خێرا له‌ژێر ناوی جیاجیا و به دیاریكراوی دژایه‌تیكردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وێ كاتی عێراق، نوری مالكی و ناساندنی وه‌كو چه‌وسێنه‌ری یه‌كه‌می سوننه‌كان، ئه‌وه‌بوو هه‌رزوو توانی له ناوچه سوننییه‌كان بكشێت و پارێزگاكانی ئه‌نبار، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌ددین و به‌شێكی كه‌ركووك و به‌شێكی دیاله‌شی كۆنتڕۆڵ كرد و هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی خسته سه‌ر به‌غدا و به‌ڵێنی دا بگات به جه‌رگه‌ی پایته‌ختی شیعه‌كان و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌فیان بۆ بكات به گۆمی خوێن.
داعش سوودی گه‌وره‌ی له بێ متمانه‌یی هاووڵاتییانی عێراق به تایبه‌ت سوننه‌كان به دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت وه‌رگرت بۆ راكێشانی سۆزی ئه‌وان و هه‌رزوو خۆی وه‌كو پارێزه‌ری مافه‌كانی ئه‌وان نیشان دا، به‌ڵام ئاكام ئه‌وه‌ی داعش كردی پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌رچوو، داعش سه‌رباری كوشتنی هه‌زاران سوننه، ته‌واوی ناوچه و پارێزگاكانی سوننه‌ی نزیك له خۆڵه‌مێش كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه سه‌رباری ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زاریان و بێ ماڵ و حاڵ بوون و ریسواییه‌كی زۆر كه بۆ ئه‌مانی هێنا.
دوای سێ مانگ له كۆنتڕۆڵكردنی رققه له سووریا، داعش مووسڵیشی كۆنتڕۆڵ كرد، دواتر خه‌لافه‌تی راگه‌یاند و ئه‌بو به‌كر به‌غدادیشی به خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان ناوبرد، له‌و رۆژه‌وه هه‌موو دونیا به دوای خهلیفهوهیه، خه‌لیفه‌ش دووجار ده‌ركه‌وتووه كه یه‌كه‌میان له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وتی نوری بوو له مووسڵ له‌دوای كۆنتڕۆڵكردنی شاره‌كه به ماوه‌یه‌كی كه‌م و تێیدا دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌مریكییه‌كان و خاچپه‌رستان وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوی بردن و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و به به‌كرێگیراو ناوی برد دووپات كرده‌وه.
داعش هێرشی زۆر توندی بۆسه‌ر كه‌مینه‌كان برد له پارێزگای نه‌ینه‌وا، جگه له كوشتنی سه‌دان ئێزدی و هاووڵاتیی شه‌به‌ك و شیعه و سوننه و مه‌سیحی، هێشتا به هه‌زاران كه‌س له رۆڵه‌ی پێكهاته‌كان بێ سه‌روشوێنن و ناوچه‌كانی ئه‌مانی تووشی كاولكارییه‌كی زۆر كرده‌وه و زۆرینه‌ی شوێنی پهرستنیشیانی له‌گه‌ڵ خاك ته‌خت كرد، ئه‌و كارهساتهشی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كانی هێنا له سه‌ره‌تاكانی مانگی ئابی 2014دا، باشترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر قڕكردنی پێكهاته‌كان.
داعش به ئاڵا ره‌شه‌كه‌یه‌وه كه ناوی "الله" و محه‌مه‌د "د.خ" له‌سه‌ره، بانگه‌شه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌بوو كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی و جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت ده‌كات، هه‌ر بۆیه ده‌ستی دایه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ته‌كفیركردن و كوشتن و سه‌رپه‌ڕاندن له‌ژێر پاساوی جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت و یاسای "الله"، كه ئه‌مه‌ش له لایه‌ن زۆرێك له شاره‌زایانی ئیسلامه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
پسپۆڕی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، دکتۆر نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدان و به‌هێزبوونی داعش تا لاوازبوونییهوه رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ی داعشی به‌هێز كرد هۆكاری ناوخۆیی عێراق بوو به پله‌ی یه‌كه‌م كه حكوومه‌تی عێراق زۆر لاواز بوو، خۆپیشاندانی سوننه‌كان زۆر گه‌وره بووبوو و هۆكاری دیكه‌ش هه‌بوون كه هه‌رێمی بوون.
سه‌باره‌ت به‌و لاوازییه‌ی ئێستا داعش تێیكه‌وتووه به چه‌شنێك كه زیاتر له 90 له‌سه‌دی ئه‌و خاكه‌ی له‌ژێر ده‌ستی بوو له ساڵی 2014 له‌ده‌ستی داوه، دکتۆر نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "له راستیدا هۆكاره‌كانی لاوازبوون و شكستی داعش په‌یوه‌ستن به بارودۆخی ناوخۆی و ده‌ره‌كی له دروستبوونی داعش، هه‌ندێكیان په‌یوه‌ستن به‌م رێكخراوه وه‌كو نه‌وه‌ی پێنجه‌می ره‌وتی ئیسلامی سیاسی كه سوود له گۆڕانكارییه نێوده‌وڵه‌تی و ته‌كنه‌لۆجییه‌كان وه‌رده‌گرێت له‌پاڵ توندڕه‌ویی سیاسی، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ش هۆكاری دیكه هه‌بوون، بیری ئه‌م رێكخراوه په‌راوێزخستنی به‌رامبه‌ر بوو و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی دژی مافه‌كانی مرۆڤ و بارودۆخی جیهانی بوو، ئه‌وه‌ش وه‌كو دیارده‌یه‌كی نامۆ ده‌ریخست پتر و بۆ جیهان ده‌ركه‌وت كه ئه‌م هێزه دژی هه‌مووانه جگه له‌خۆی".
ئه‌و ده‌شڵێت "ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی ناكۆكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره، میحوه‌ری ئه‌مریكا، توركیا، ئیمارات و سعوودیه له لایه‌ك و، میحوه‌ری رووسیا، ئێران وسووریاش له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌موو وڵاتان گه‌یشتنه ئه‌و خاڵه‌ی كه داعش دوژمنی هاوبه‌شی هه‌مووانه، بۆیه ده‌بێت هاوكاربن له له‌ناوبردنی داعش، ئه‌وانه‌شی كه پاڵپشتیی داعشیان ده‌كرد پاشگه‌زبوونه‌وه، بۆیه داعش به شێوازی دۆن كیشۆتی به‌ره‌و رووخان ده‌چێت".
ئه‌و پسپۆڕه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت کە سه‌ركرده‌كانی ریزی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیەمی داعش‌یش كوژراون، ئێستا داعش به‌ره‌و لاوازبوونی ته‌واو ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆشداریی له دروستبوونی گرووپی دیكه ده‌دات كه سوود له هه‌ڵه‌كانی داعش وه‌رده‌گرن و خۆیان زیاتر ده‌گونجێنن له‌گه‌ڵ بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی، دکتۆر نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی ناویشیان لێ ده‌نێت گرووپی شه‌شه‌می ئیسلامی سیاسی.
دکتۆر نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی ده‌شڵێت "له داهاتوودا شتێك به ناوی داعشه‌وه نامێنێت، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی له 25 ساڵی ئاینده‌دا چه‌ندین ده‌وڵه‌تی رۆژهه‌ڵات پارچه پارچه ده‌بن و نه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئیسلامییه‌كان دروست ده‌بێت، بۆیه گۆڕانكاریی له رێوشوێن و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و تاقمانه‌ش دیكه كایه‌وه".
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ له 17ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2016 له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه راگه‌یه‌نرا، له‌وێ كاته‌وه داعش له شكست و پاشه‌كشه‌ی به‌رده‌وامدایه، داعش هێنده ده‌چێته دواوه به شێوه‌یه‌ك ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی هه‌یبوو به كرده‌یی پووكاوه‌ته‌وه، چوون سه‌رباری دۆڕاندن و له‌ده‌ستدان هه‌زاران كیلۆمه‌تر له خاك، ئێستا هه‌موو داعش له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كه‌می مووسڵ كه ژماره‌یان له په‌نجه‌كانی یه‌ك ده‌ست كه‌متر قه‌تیسبوون، ئه‌گه‌رچی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌شیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام كه‌وتنی پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی كه‌وتنی داعش ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ئێستا داعش 90 له‌سه‌دی پایته‌خته‌كه كاولبووهكهشی له‌ده‌ستداوه، سه‌رباری ده‌یان شار و شارۆچكه و سه‌دان گوندی دیكه، بۆیه داعش لهنوقمبوون له دیجله نزیك بووه‌ته‌وه.
news_share_descriptionsubscription_contact

