Ali Mukarrem Garip,Ramal Abdullah Mahmood
31 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2019
كه‌ركووك - AA
ده‌ركه‌وت ئه‌و شه‌ش هێرشه یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی كرانه سه‌ر چه‌ند خاڵێكی كه‌ركووك له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه ئه‌نجام دراون.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك، سه‌عاد حه‌ربییه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند وه‌ك بهرپهرچدارانهوهی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌رفراوانه‌ی سێ رۆژه له باشووری كه‌ركووك ده‌ستیان پێكردووه بۆ سه‌ر داعش چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی ئه‌وه له هاووڵاتییانی سڤیل له شاری كه‌ركووك بكه‌نه‌وه.
حه‌ربییه ئاماژه‌ی به‌وه دا داعش كه ناتوانێت به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كان خۆی رابگرێت چاوه‌ڕێ ناكه‌ن بتوانن ئاسایشی شاری كه‌ركووك تێكبده‌ن. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه رێكخراوه‌كه به دانانی بۆمب له ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ و خاشاك و كه‌نار رێگاكان ده‌یه‌وێت هاووڵاتییانی سڤیل بكاته ئامانج.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان جارێكی دیكه رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشانه نه‌بنه‌وه تاكو جه‌ژن به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی چڕ‌وپڕ پلانی ئه‌منی تایبه‌تیان ئاماده كردووه و ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناو شار له ئاماده‌باشیدان.
له ئاكامی ئه‌و شه‌ش هێرشه كه به بۆمب له چه‌ند خاڵێكی جیاوازی شاری كه‌ركووك ئه‌نجام دران، شەش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 18ی دیكه‌یش برینداربوون.