Fuat Kabakcı
05 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2019
په‌كین - AA
چین و ئه‌مریكا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کە ١٣یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی دانوستانه بازرگانییه‌كانی نێوانیان له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا له واشنتۆن ئه‌نجامبده‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانیی چین-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، سه‌رۆكی دانوستانكارانی چین كه هاوكات به‌ڕێوه‌ری نووسینگەی گرووپی سه‌ركردایه‌تیی ئابووریی و دارایی ناوه‌ندیی چین-ه و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانه، لیو هی له‌گه‌ڵ وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ستیڤن منوچن و نوێنه‌ری بازرگانیی، رۆبێرت لایتهایزه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی ئه‌نجامداوه.
باس لهوهشكراوه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "١٣یه‌مین دانوستانه باڵاكانی په‌یوه‌ست به بازرگانیی و ئابووریی چین-ئه‌مریكا" له واشنتۆن ئه‌نجامبدرێت و درێژه به په‌یوه‌ندیی نزیكی پێشتری نێوانیان بده‌ن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌ردوولا پێیان وایه له پێناو به‌دیهێنانی كه‌شی له‌باره بۆ دانوستان، پێویسته ده‌ست به چالاكی كرده‌یی بكرێت و هه‌وڵی هاوبه‌ش بدرێت.
له پێناو ئه‌وه‌ش كه به‌ره‌وپێشچوونی گرنگ له‌و دانوستانانه‌ی كه بڕیار مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچن به‌ده‌ستبێن، به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی دۆستانه ئه‌نجامده‌درێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵێك تێپه‌ڕیووه و چین و ئه‌مریكا ١٢ كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه بگه‌ن به هیچ رێككه‌وتنێك له دانوستانه‌كاندا، گرژیی نێوان هه‌ردوولا كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی چین و خۆپیشاندانه‌كانی ناڕه‌زایه‌تیی دژبە راده‌ستكردنه‌وه‌ی داواکراوان به چین له حوزه‌یرانی رابردووه‌وه له هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ، گرته‌وه.
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكردبوو کە وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له دانوستانه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ چین، به‌ڵام هێشتا ئاماده‌ی ئه‌نجامدانی رێككه‌وتن نیین.
دوای ئه‌وه‌ش كه له ماوه‌ی رابردوودا، دراوی چین "یه‌ن" له به‌رامبه‌ر دۆلاردا به‌های دابه‌زی، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا چینی به "پاوانكاریی دراو" تۆمەتباركردبوو.