Hasan Esen
03 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2022
كیێڤ – AA
ده‌ورووبه‌ری وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له كیێڤ پایته‌ختی ئۆكراینا كه كه‌وتووه ژێر شاڵاوی هێرشه‌كانی رووسیا، به مووشه‌ك پێكرا.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراینا رایگه‌یاند، مووشه‌كێك كه له‌لایه‌ن رووسیاوه ئاراسته كراوه له‌نێوان وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری باشوور و هۆتێلی ئیبیس كه ده‌كه‌ونه ناوجه‌رگه‌ی شاره‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
لەمبارەیەوە راوێژكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌نتۆن گهراشهنكۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی هێڵی ئاوی گه‌رم كراونه‌ته ئامانج و به‌مه‌یش له‌وانه‌یه توانای گه‌رمكردنه‌وه بۆ به‌شێك له دانیشتووانی شاره‌كه له‌ده‌ست بچێت.
ئه‌م وێستگه‌یه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌لایه‌ن هه‌زاران كه‌سه‌وه بۆ هه‌ڵاتن له جه‌نگ به‌كار هێندراوه و سێ كیلۆمه‌تر له گۆڕه‌پانی سه‌ربه‌خۆییه‌وه دوورە.