Azad Mohammed Abdullah
20 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2019
دهۆک - AA
رۆژی دووهەمی کۆنفراسنی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک بە وتاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی دەستی پێ‌کرد.
دوێنێ سێشەممە کە رۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە بوو، هەریەکە لە جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی و وەزیری پێشووی دەرەوەی فەڕەنسا، بێرنارد کۆشنەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هێمن هەورامی لە کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک بەشدارییان کرد.

لە دووەم رۆژی کۆنفرانسەکەدا کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، پسپۆڕان و شارەزایانی بواری ئاسایش و سیاسەتی نێودەوڵەتی فراوانتر لە دوێنێ هەڵسەنگاندن بۆ دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن.
بە پێی پلانی کۆنفرانسەکە، ئەمڕۆ بە وتارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رۆژی دووهەمی دانیشتنەکان دەستی پێ‌کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: "تیرۆر گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە و هێشتاش پێکەوەیی و هاوپەیمانی هەموومانی پێویستە".
گوتیشی: "کێشەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست نەک ھەر ئاسایش و پەیوەندی وڵاتانی ناوچەکەی تووشی قەیران کردووە، بەڵکو بۆ سەر ئاشتی و بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی گەورە و جیھانیش بووەتە ھەڕەشە".
لەبارەی دۆخی عێراقەوە نێچیرڤان بارزانی گوتی: "پێشبینی دۆخی عێراقمان دەکرد. کاتێک پێشێلکردنی دەستوور کرا، ئێمە یەکەم کەس بووین کە هۆشداریمان دا. لەبەغدا لەگەڵ هەموو لایەنەکان کۆبووینەوە و ئامادەیی هەرێممان نیشان دا بۆ هاوکاریی کردنیان لە گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیر عێراق کە لەبەرژەوەندی هەمووماندایە".
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە "بەغدا قوڵایی ستراتیژی هەرێمی کوردستانە".
بڕیارە دواتر له پانێلێکدا له ژێر ناونیشانی "هه‌ولێر و به‌غداد: به‌ره‌وپێشچوون"، هه‌ریه‌ك له، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی مه‌لا به‌ختیار، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شیر حه‌داد، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق فالح فه‌یاز، قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی پانێلهكە بن.
پانێلی دووه‌می کۆنفرانسەکە بڕیارە ئەمڕۆ لە كاتژمێر (11:15 – 12:45) ئەنجام بدرێت باس کردن دەبێت لەسەر "داهاتووی عێراق" و تێدا ئەم کەسایەتییانە وتاریان دەبێت:
- راوێژكاری باڵای عه‌مار حه‌كیم د. محمد رازی،
- ئه‌نستیتوی ئه‌مریكی د. كین پۆڵاك
- له ئه‌نستیتوی ئه‌نقەرە د. عوسمان سێرت
- له ئه‌نستیتوی ئابووری جیهانی و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له مۆسكۆ د. ئێرینا زیاگێلسكا
- سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له تاران د. محه‌مه‌د عه‌لی شایانی
دواتر لە دوو پانێلی جیاوازدا پرسەکانی "پاراستنی ئاشتی" و هەروەها "رۆڵی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌ورووپا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" لە لایەن پسپۆڕان و شارەزایان دەخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان - دهۆک بەڕێوە دەچێت.