Muhammed Emin
08 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2020
بۆینس ئایرس/ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٥٤ كه‌س له به‌ڕازیل، ٨٩٥ كه‌س له مه‌كسیك و ٤٨٢ كه‌س له هیندستان به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له به‌ڕازیل كه دووه‌م وڵاته له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین كاریگه‌ری په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی له‌سه‌ربێت له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٥٤ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، به گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ٢٥٤ كه‌سی دیكه كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٦٦ هه‌زار و ٧٤١ كه‌س، هه‌روه‌ها ٤٥ هه‌زار و ٣٠٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ٦٦٨ هه‌زار و ٥٨٩ كه‌س.
له ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره به‌شێوه‌یه‌ك ٣٣٢ هه‌زار و ٧٠٨ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٦ هه‌زار و ٤٧٥ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها له ته‌واوی به‌ڕازیل ٩٧٦ هه‌زار و ٩٧٧ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
له‌ڕووی ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، به‌ڕازیل پێش به‌ریتانیا كه‌وتووه و دوای ئه‌مریكاش به دووه‌م وڵات دێت له‌ڕووی زۆرترین ژماره‌ی تووشبووان.
سه‌رۆكی به‌رازیل، جایر بۆلسۆنارۆ كه به‌وه ناسراوه مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسه‌كانی به‌هه‌ند وه‌رنه‌ده‌گرت، رایگه‌یاندووه كه خۆیشی تووشی كۆرۆنا بووه.
په‌یمانگای جوگرافیا و ئاماری به‌ڕازیل بڵاوی كرده‌وه كه چوار ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س نیشانه‌كانی وه‌ك له‌ده‌ستدانی تام و بۆن، كۆكه و به‌رزی پله گه‌رمی له‌شیان هه‌بووه كه هاوشێوه‌ی نیشانه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه.
- له مه‌كسیك گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٢ هه‌زار كه‌س
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٨٩٥ كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٢ هه‌زار ١٤ كه‌س.
هاوكات شه‌ش هه‌زار و ٢٥٨ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٢٦٨ هه‌زار و هه‌شت حاڵه‌ت، هه‌روه‌ها تا ئه‌مڕۆ، ١٦٣ هه‌زار و ٦٤٦ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
له مه‌كسیك یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا و یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاری رابردوودا. بۆ یه‌كه‌مجاریش له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.
- له هیندستان گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشتووه‌ته ٢٠ هه‌زار و ٦٤٢ كه‌س
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، ٤٨٢ كه‌سی دیكه به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ٢٠ هه‌زار و ٦٤٢ كه‌س، ٢٢ هه‌زار و ٧٥٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، ٧٤٢ هه‌زار و ٤١٧ كه‌س، هه‌روه‌ها تا ئێستا ٤٥٦ هه‌زار و ٨٣٠ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.