Oğuzhan Sarı
27 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، دوو تیرۆریستی دیکە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ-قفڵ باکووری عێراق لە چالاکی خران و بەو پێیە، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە چالاکی خراون، گەیشتە پێنج تیرۆریست.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە، "دوو تیرۆریستی پەکەکە لە باکووری عێراق، دوای دەستنیشان کردنیان لە چالاکی خران. بەو پێیە، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە چالاکی خراون، گەیشتە پێنج تیرۆریست. لە هەر شوێنێک بێت، هەوڵەکانمان دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە هەتا لە چالاکی خستنی دوایین تیرۆریست بەردەوام دەبێت".