Mustafa Deveci
25 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2018
قودس - AA
دوو رۆكێت كه‌وتنه نێو خاكی ئیسرائیل كه ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌میانه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی سه‌ربه رژێمی ئه‌سه‌د و هیزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا هه‌ڵدرابن.
به‌پێی هه‌واڵی مێدیاكانی ئیسرائیل، دوو رۆكێت كه له خاكی سووریاوه ئاراسته‌كراون و نازانرێت له‌لایه‌ن كێوه بووه، كه‌وتوونه‌ته نێو ده‌ریاچه‌ی جه‌لیله له‌نزیك به‌رزاییه‌كانی جۆلان.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، یه‌كێك له رۆكێته‌كان له ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه.
راگه‌یه‌نراوه پۆلیسی ئیسرائیل به‌دوای رۆكێتهكاندا ده‌گه‌ڕێن له‌ئاوی ده‌ریاچه‌كه‌دا.
لهههواڵهكاندا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ره‌نگه رۆكێته‌كان له‌میانه‌ی شه‌ڕی نێوان رژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆندا به‌هه‌ڵه ئاراسته‌ی نێو خاكی ئیسرائیل كرابێت.
دوێنێش ئیسرائیل بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه رژێمی ئه‌سه‌د، دوو كیلۆمه‌تری له كایه‌ی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی پێشێلكردووه.
فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئیسرائیله‌وه لێیدرا و له‌نێو خاكی سووریا كه‌وته‌خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی رژێمی سووریاش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، فڕۆكه‌كه له كایه‌ی ئاسمانیی سووریادا لێیدراوه.