aras husein
08 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2021
دهۆک - AA
بەیانی ئەمڕۆ پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لە دھۆک گڕی گرت و زیانی ماددی زۆری بەرکەوت.
بە گوتەی شایەتحاڵەکان، رووداوەکە بە ھوی شۆرتی کارەباوە بووە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە بەڵام زیانی ماددی زۆری ھەبووە.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، خاوەنی پێشانگاکە نزمی مستەفا رایگەیاند، ٩ ئۆتۆمبێل لە پێشانگاکەدا بوون کە بە هۆی شۆرتی کارەباوە سووتاون و زیانەکانی ئەو رووداوە بە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار دۆلار دەخەملێندرێت.
نزمی مستەفا گلەییشی لە تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆک کرد کە درەنگ فریای رووداوەکە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە کەوتوون و دوای سووتانی بەشێکی هەر زۆری پێشانگاکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
ئەو خۆشخاڵی خۆشی نەشاردەوە کە رووداوەکە تەنیا زیانی ماددی بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.