Hakan Çopur,Baybars Can
18 تشرینی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2025
واشنتۆن ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە، "فڕۆکەی F-35 بە سعوودیە بفرۆشێت.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: "ئەوان (سعوودیە) ھاوپەیمانییەکی باشی ئێمەن، سەیری دۆخی ئێران بکەن، سەیری ئەوە بکەن کە ئێمە چیمان کردووە بۆلەناوبردنی توانا ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵێ دەتوانم بڵێم ئێمە ئەوە دەکەین. ئێمە فڕۆکەی F-35 بە سعوودیە دەفرۆشین".
ڕۆژی ھەینی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە خواستی سعوودیە بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی F-35 و فڕۆکەی جەنگی دیکە، ھەڵدەسەنگێنن.