Zana Natık Kerem
02 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2019
قودس ــ AA
لە میانی ھەڵمەتێکی سوپای ئیسرائیل لە کەناری رۆژئاوا، ١٥ فەڵەستینی دەستگیرکران.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە لە میانی ھەڵمەتێکدا کە درەنگانی شەوی رابردوو لە کەناری رۆژئاوا ئەنجامیداوە، ١٥ فەڵەستینی بەتۆمەتی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە کە دەستگیرکراوەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە، رەوانەی بنکەکانی ئەمنی کراون.
ناوە ناوە سوپای ئیسرائیل لە کاتەکانی شەودا، ھەڵمەت لە کەناری رۆژئاوا ئەنجام دەدات و بەتۆمەتی جۆراوجۆر ھاووڵاتییانی فەڵەستینی دەستگیردەکات.
بەپێی داتاکانی فەڵەستین، ژمارەی بەندکراوانی فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیلدا، گەیشتووەتە شەش ھەزار کەس کە لەنێویاندا، ٢٧٠ منداڵ، ٥٢ ئافرەت و شەش ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەڵەستین ھەن.