İdris Okuducu,Hemın Othman Mohammed
02 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2019
به‌غدا - AA
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، عه‌مید یه‌حیا ره‌سول باسی له‌وه كرد كه ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مریكا كه له سووریا ده‌كشێنه‌وه له رێگه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌مریكا.
عه‌مید یەحیا ره‌سول له لێدوانێكیدا بۆ میدیای عێراق رایگه‌یاند "ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مریكا كه له سووریاوه ده‌كشێنه‌وه ناچنه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی ناوه‌ندی، به‌ڵكو ده‌چنه هه‌ولێر. ره‌نگه دواتر له هه‌ولێره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌مریكا یان ناوچه‌كانی دیكه".
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، باسی له‌وه كرد كه كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریاوه به رێگای هه‌ولێر به‌واتای پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق نایه‌ت و ئەمریکا سه‌ربازانی به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له عێراق جێگیر ناكات.
تا ئێستا هیچ نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك له لایه‌ن حكوومه‌تی واشنتۆنه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو بۆ چۆنییه‌تی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا.