Zana Natık Kerem
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2018
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە ھەشت ھاووڵاتی فەڵەستینی لە کەناری رۆژئاوا، دەستگیرکردووە.
لە بەیاننامەیەکدا، سوپای ئیسرائیل باسی لەوەکردووە، ئەو ھەشت ھاووڵاتییە فەڵەستینیەی لە میانی ھەڵەمەتێکدا لە کەناری رۆژئاوا، بە گومانی تێوەگلان لە ئەنجامدانی چالاکی تیرۆریستی لە کەناری رۆژئاوا دەستگیرکردووە.
بە پێی بەیاننامەکە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لێکۆڵینەوە کراون.
بەپێی ئامارەکانی دەستەی دیلکراوەکان سەربە رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین، ژمارەی بەندکراوان لە گرتووخانەکانی ئیسرائیل گەیشتووەتە شەش ھەزارو ٥٠٠ کەس کە لەنێویاندا، ٣٥٠ منداڵ، ٦٢ ئافرەت ھەروەھا شەش ئەندامی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەڵەستین ھەن، ھەروەھا لەو ژمارەیە ٥٠٠ بەندکراو بە دەستگیرکردنی کارگێڕی بەبێ دادگاییکردن بەندکراون، جگە لەوەش ھەزار ٨٠٠یان نەخۆشن کە لەنێویاندا ٧٠٠یان پێویستیان بە چارەسەری بەپەلەی پزیشکی ھەیە.
سوپای ئیسرائیل، بەشەو ھەڵمەتی دەستگیرکردنی ھاووڵاتییانی فەڵەستینی ئەنجام دەدات.