Ali Cura,Mohammed Baqi Hussein
02 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2018
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری به‌رگریی رووسیا سێرگی شۆیگو رایگه‌یاند، سیستمی به‌رگریی S-300یان راده‌ستی سووریا كردووه.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیادا كه به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ڤلادیمێر پوتین به‌ڕێوه‌چوو، شۆیگو رێوشوێنه‌كانی سه‌ربازانی رووسیای بۆ زیادكردنی ئاسایشی خۆیان له سووریا روونكرده‌وه.
شۆیگو رایگه‌یاند، سیستمی به‌رگریی S-300یان راده‌ستی سووریا كردووه و گوتی، "سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-300مان راده‌ستكرد. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا 49 ئامێری ته‌كنیكیی سه‌ربازیشمان راده‌ستكردووه".
مانگی رابردوو فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی رووسی له‌جۆری İl-20 له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست به 15 سه‌ربازه‌وه له‌لایه‌ن مووشه‌كه‌كانی سووریاوه خرایه‌خواره‌وه. رووسیا هێزی ئاسمانیی ئیسرائیلی به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه تۆمه‌تباركرد و رایگه‌یاند، ئه‌و سیستمه به‌رگرییانه‌ی كه پێشتر له‌پێدانی به رژێمی سووریا پاشگهزبووبووهوه، راده‌ستیان ده‌كات.