Dildar Baykan Atalay
05 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2022
واشنتۆن-AA
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا، جه‌یك سوڵیڤان ئاشكرایكرد رووسیا به ئامانجه‌كانی جه‌نگدا له ئۆكراینا چووه‌ته‌وه و ده‌ستی به‌وه كردووه كه بوونی سه‌ربازیی خۆی له خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌كه چڕ بكاته‌وه.
جه‌یك سوڵیڤان وه‌ك میوان به‌شداریی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن ساكی كرد و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ جه‌نگی رووسیا-ئۆكراینا كرد.
سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی هاووڵاتییانی سڤیل له ناوچه‌ی بوچا سه‌ربه كیێڤی پایته‌خت، سوڵیڤان رایگه‌یاند: "ئێمه پێشتریش گه‌یشتبووینه ئه‌وه‌ی كه رووسیا له ئۆكراینا تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه، ئه‌و زانیارییانه‌شی كه له بوچاوه ده‌ستمان كه‌وتوون، به‌ڵگه‌ی زۆرتر بۆ ئه‌مه پێكده‌هێنن. له‌گه‌ڵ جیهان ده‌بینه یه‌ك و لێپرسینه‌وه له‌م تاوانانه‌ی جه‌نگ ده‌كه‌ین".
- "تا ئێستا له ئۆكراینا جینۆسایدمان نه‌دیوه"
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا رووداوه‌كانی بوچا به جینۆساید ناو ده‌به‌ن یان نا، رایگه‌یاند: "دڕنده‌یی و تاوانه‌كانی جه‌نگمان بینیوه به‌ڵام تا ئێستا كوشتنمان نه‌بینیوه له ئۆكراینا كه له ئاستی جینۆسایددا بێت. به‌رده‌وام ده‌بین له به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته له نزیكه‌وه".