Mohammed Baqi Hussein
28 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2016
باڵیۆزی پێشووی ئێران له ئۆفیسی جنێڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان عه‌لی خوڕه‌م رایگه‌یاند،"رووسیا له سووریا و هه‌رشوێنێك ویستوویه‌تی، ئێرانی ههڵخهڵەتاندووه".
لە ماڵپه‌ڕی asriranی هه‌واڵیی ئێرانی كه به نزیكی له حكوومه‌ته‌كه‌ی روحانی ناسراوه، لێدوانێكی خوڕه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێت، "رووسیا بۆ ماوه‌یه‌ك پشتگیریی ئێران و به‌شار ئه‌سه‌دی كرد له سووریا و عێراق. دواتر هێزه‌كانی له سووریا كێشایه‌وه و رۆڵی ئێرانی لاوازكرد كه له ناوچه‌كه‌دا بههێزببوو. سعوودیه و توركیا ئه‌و كاره‌ی رووسیایان زۆر پێ‌خۆش‌بوو".
خوڕه‌م بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئێران پشتگیری له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كات و ده‌ڵێت، "كشانه‌وه‌ی رووسیا بووه هۆی بێئه‌نجامی هه‌وڵی وڵاتانی دیكه و ستراتیژه‌كانی ئێران. ده‌توانین بڵێین سعوودیه و توركیا براوه‌ی گه‌مه‌كه‌ی سووریا بوون".
- "ئێمه بینیمان رووسیا له سووریا و هه‌رشوێنێك ویستوویه‌تی، ئێرانی ههڵخهڵەتاندووه".
خوڕه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه رووسیا و چین هه‌میشه هه‌وڵیانداوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌كاتێكدا هه‌موو وڵاتان سه‌رقاڵی په‌یوه‌ندی دروستكردنن، له‌ناوخۆی ئێران‌دا به حكوومه‌ت ده‌ڵێن، بۆچی ده‌ته‌وێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا دروست بكه‌ی؟
ناوبراو به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی به قسه‌كانی داوه، "رووسیا له سووریا و هه‌رشوێنێك ویستوویه‌تی، ئێرانی ههڵخهڵەتاندووه. ئه‌گه‌ر ئێران له‌گه‌ڵ ته‌واوی زلهیزهكانی جیهاندا په‌یوه‌ندیی هه‌بێت، نه چین، نه رووسیا و نه ئه‌ورووپا ناتوانن ئێران هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن. هه‌موو هه‌وڵه‌كانی رووسیا له سووریا ئه‌وه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كانی باش بكات و كێشه‌كانی ئۆكراینای له‌گه‌ڵدا چاره‌سه‌ر بكات. به ئێستاشه‌وه رووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له مامهڵهكردندان".