Dmitri Chirciu
11 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2019
مۆسكۆ - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی ریابكۆڤ له مۆسكۆی پایته‌خت لێدوانی دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ناوی كارمه‌ندانی كۆمیته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌ی سورگوتی خستووه‌ته لیستی سزاكانه‌وه.
ریباكۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی سه‌پاندنی سزای شكستخواردوو به‌سه‌ر رووسیادا و گوتی: "هه‌ڵبه‌ت لیستی سنوورداركردنی هاتنی هاووڵاتییانی ئه‌مریكا بۆ وڵاته‌كه‌مان فراوانتر ده‌كه‌ین".
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌مریكا به‌رپرسه له‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا روویانداوه.
ئه‌مریكا ناوی دوو كارمه‌ندی كۆمیته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوچه‌ی سورگوتی به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی مافی گەواهیدەرانی یەھوە (Jehovah's Witnesses) و ستهملێكردنیان، خستبووه لیستی سزاكانه‌وه.
دادگای باڵای رووسیا، ساڵی 2017 داواكاریی وه‌زاره‌تی دادی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی گەواهیدەرانی یەھوە هه‌ڵسه‌نگاند و گرووپه‌كه‌ی به گرووپێكی توندڕه‌و ناساند و بڕیاریدا به له‌ناوبردنیان و قه‌ده‌غه‌كردنی گرووپه‌كه.
به‌پێی بڕیاره‌كه، فه‌رمان درا كه سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی 395 كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه گرووپه‌كه كۆتاییان پێ بهێنرێت و داراییه‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.
ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی دژی ئه‌و بڕیاره‌ی رووسیا نیشاندا و داوای هه‌ڵگرتنی قهدهغهكهی كردبوو.
گەواهیدەرانی یەھوەش ناڕهزاییەتیان دژبە بڕیاره‌كه نیشاندا و په‌نایان بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بردبوو.