Muhammet Ali Kemal
06 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2017
مۆسکۆ - AA
گوتەبێژی کرملین، دیمیتری پێسکۆڤ سەبارەت بە پلانەکەی ئەمریکا بۆ ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل رایگەیاند ''نیگەرانین لە زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخەکە لە ئەگەری هاوێشتنی هەنگاوێکی لەوشێوەیەدا''.
دیمیتری پێسکۆڤ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد دوێنێ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دۆخی قودسیان کردووە.
گوتەبێژی کرملین، دیمیتری پێسکۆڤ دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە قودسی بە ''ئاڵۆز'' ناوبرد و گوتی: ''نیگەرانین لە زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخەکە لە ئەگەری هاوێشتنی هەنگاوێکی لەوشێوەیەدا''.
گوتەبێژی کرملین، تیشكی خستە سەر ئەوەش کە نایانەوێت قسەی زیاتر لەبارەی بڕیارێکەوە بکەن کە هێشتا بە فەرمی رانەگەیەنراوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە ماوەیەک لەمەوبەر لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی رووسیاوە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوەکرابوو مۆسکۆ قودسی خۆرئاوا وەک پایتەختی ئیسرائیل دەناسێت و باوەڕیشی وایە کە پێویستە قودسی خۆرهەڵات ببێتە پایتەختی دەوڵەتی فەڵەستین لە داهاتوودا.