Furkan Naci Top,Hemın Othman Mohammed
06 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌سینا - AA
سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چیپراس بەر لە سەردانەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ وڵاته‌كه‌ی كه رۆژانی 7-8ی كانوونی یه‌كه‌م ئه‌نجامی ده‌دات بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.
ئەلێکسیس چیپراس باسی له‌وه كرد كه پێویسته ده‌ریاكانی ئیجه و ناوه‌ڕاست بكرێنه ده‌ریای ئاشتیی و دیالۆگ نه‌ك بارگرژی و شه‌ڕو پێكدادان و پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی، رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان و رێزگرتنی به‌رامبه‌ر په‌ره‌یان پێببرێت و گوتی: "ته‌واو كاتی ئه‌وه‌یه كه دووباره گفتوگۆكانمان زیندوو بكه‌ینه‌وه به‌تایبه‌تی دانوستانه‌كانی زانیاری پێدان و رێكارییه‌كانی پته‌وكردنی متمانه".
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی قوبرس سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چیپراس گوتی: "گرنگه په‌یامێكی پشتیوانی به ئاراسته‌ی دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان بنێرین بۆ چاره‌سه‌رێكی درێژخایه‌ن و دادپه‌روه‌ری پشت به‌ستوو به بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له قوبرس. ده‌بێت ئه‌و دانوستانانه له میانی ئاماده‌بوونی هه‌ردوو كۆمه‌ڵگاكه‌دا ده‌ست پێ بكه‌ن و ئاماده‌كاری بكرێت له سه‌رخستنی به گه‌ره‌نتی".
سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چیپراس ئاماژه‌ی به گرنگیی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و توركیا و نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی قه‌یرانی كۆچبه‌رانه‌وه كرد و رایگه‌یاند کە له نزیكه‌وه چاودێریی قۆناغی ئاستانای كردووه كه به ئامانجی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا له هه‌وڵدابووه و توركیاش چالاكانه تیایدا به‌شداربووه.
ئەلێکسیس چیپراس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌م دواییه هه‌ندێك كێشه و دۆخی سه‌خت له‌نێوانیاندا روویداوه و گوتی: "پێویسته له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و پشتگیرییه‌ی گه‌له‌كانمان له كاتی كاره‌ساته سروشتییه‌كان، قه‌یرانی دارایی، په‌لاماره تیرۆریستییه‌كان و هه‌وڵی كوده‌تا له توركیا له ئاستی یه‌كتردا نیشانیان دا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین. باوه‌ڕم وایه سه‌ردانی سه‌ركۆماری توركیا دوای ده‌یان ساڵ، هه‌لێكی گرنگه و هه‌نگاوی بوێرانه‌ی تیادا بنێین به‌ره‌و ئاینده".
سەرۆکوەزیرانی یۆنان، سەبارەت بە سەربازە کودەتاچییە هەڵاتووەکان بۆ وڵاتەکەی رایگەیاند ''هەڵوێستی من هەموو کاتێک روون بووە. کودەتاچییەکان لە یۆنان پێشوازییان لێناکرێت. لەو چوارچێوەیەشدا بەردەوام دەبین لە هاریکارییەکانمان لەگەڵ تورکیادا لە هەریەک لە بوارەکانی ئاسایش و دادوەریدا''.
سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ئەلێکسیس چیپراس جه‌ختیكرده‌وه كه كێشه‌ی كۆچ و ئاسایش، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-یه‌كێتیی ئه‌ورووپای هێناوه‌ته ئاستێك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولایان پارێزراوتر بێت و گوتی: "له‌م رووه‌وه قۆناغی ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و دیالۆگی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و توركیا، ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك گرنگتره. ئێمه پێكه‌وه ده‌ژین. ئێمه وه‌ك یۆنانییه‌كان، پشتگیریی دیموكراسی له توركیا و توركیایه‌كی روو له ئه‌ورووپا ده‌كه‌ین. پێموایه پێویسته یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌ڵوێست و به‌ڵێنه‌كانیدا روونتربێت و توركیاش دوای قۆناغێكی سه‌خت ئاراسته‌ی خۆی دیاریی بكات".