Ali Cura
03 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2022
مۆسکۆ – AA
گوتەبێژی کرملین، دمیتری پێسکۆڤ هۆشداری دا لە بەکارهێنانی چەکی ئەمریکی بۆ سەر خاکی رووسیا لە ئۆکرایناوە.
دمیتری پێسکۆڤ لەبارەی پێشهاتەکانەوە بۆ میدیاکاران دوا.
پێسکۆڤ ئاماژەی بە رەوانەکردنی چەکی ئەمریکی دا بۆ ئۆکراینا و گوتی: "پڕکردنی ئۆکراینا بە پێشکەوتووترین چەک بەردەوامە. لە ئەگەری هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی ئەو چەکانە لە ئۆکرایناوە بۆ سەر ئامانجەکانمان لە خاکی وڵاتدا، نامەوێت باسی سیناریۆیەکی ئێجگار ناخۆش و نەویستراو بکەم. ئەمە بەڕادەیەکی گرنگ دۆخەکە بۆ نەرێنی دەگۆڕێت".
جەختیشی لەوە کردەوە کە بەردەوام رەوانەکردنی چەکی پێشکەوتووتر بۆ ئۆکراینا ناتوانێت "زانراوهكانی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازیی" رووسیا بگۆڕێت.
گوتەبێژی کرملین تیشكی خستهسهر ئهوهی لە هەر دۆخێکدا بێت بە ئامانجەکانیان دەگەن و بانگەشەی ئەوەی کرد کە رەوانەکردنی چەک تەنها دەبێتە هۆی ئەوەی ئۆکراینا زیانی زیاتری پێ بگات.