Emre Gürkan Abay
15 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2022
مۆسکۆ - AA
رووسیا بەشێوەیەکی کاتیی هەناردەکردنی شەکری سپی و قامیشی شەکری بۆ وڵاتانی سێیەم و هەناردەکردنی دانەوێڵەشی بۆ یەکێتیی ئابووریی ئەوراسیا قەدەغە کرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن حکوومەتی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە بۆ پاراستنی بازاڕی ناوخۆیی بڕیار دراوە بە راگرتنی هەناردەکردنی ژمارەیەک بەروبووم و بەرهەم.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "تا ٣٠ی حوزەیران هەناردەکردنی دانەوێڵە بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئابووریی ئاوراسیا و تا ٣١ی ئاب هەناردەکردنی شەکری سپی و قامیشی شەکر بۆ وڵاتانی سێیەم قەدەغە کراوە، هەناردەکردنی ئەو بەرهەمانە لە هەلومەرجی دیاریکراودا بە هاوکاری مرۆییشەوە ئەنجام دەدرێت".