Melda Altakhan,Hemın Othman Mohammed
22 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2016
ئۆسكۆ - AA
ئاژانسی تاسی رووسی بڵاوی کردەوە، هێلیكۆپته‌رێكی جۆری Mi-8ی سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی Skol، كه 22 سه‌رنشینی هەڵگرتبوو ویستوویه‌تی به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه به په‌له له هەرێمی ئۆکرۆگ یامالۆ-نینیتس-ی سیبیریا رۆژهەڵاتی رووسیا بنیشێته‌وه. به‌ڵام به‌هۆی خێرا نیشتنهوهیهوه 19 كه‌س له سه‌رنشینانی گیانیان له‌ده‌ستداوه و، سیانی دیكه‌شیان به سه‌ختی بریندار بوون و، گوزراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه هێلیكۆپته‌ره‌كه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانێكی زۆری پێگه‌یشتووه.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.