Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2016
مه‌زار شه‌ریف - AA
له‌ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ناتۆ بۆسەر بزووتنەوەی تاڵیبان له پارێزگای كندوز باکووری ئه‌فغانستان، 14 چەکدار كوژران.
فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی 808ی سپینزهر له پارێزگای كندوز، شیر عه‌زیز كهماڤال رایگه‌یاند کە له‌هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌واندا، 14 چه‌كداری بزووتنەوەی تاڵیبان كوژراون.
كهماڤال رایگه‌یاندووه پێنج چه‌كداریش برینداربوون و كوژراوه‌كانیش سێ فه‌رمانده‌ی گەوەرەی بزووتنه‌وه‌كه‌یان لە نێودایە.
تا ئێستا بزووتنەوەی تاڵیبان له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه‌ی نه‌داوه.