Kasım İleri
18 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا پێنتاگۆن، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، "هێزی ئاسایشی سنوور" كه له‌پلانیدایه له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات پێكیبهێنێت، "سوپایه‌كی نوێ" یان "هێزێكی ته‌قلیدیی پاسه‌وانی سنوور" نییه.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن ئێریك پاهۆن، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسراودا كه وێنه‌یه‌كی بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو نێردراوه رایگه‌یاندووه، "ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له مه‌شقكردن به هێزه خۆجێیه‌كان له سووریا. مه‌شقه‌كان، له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی زیاتر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریا بۆ ماڵه‌كانیان كه دووچاری زیانی زۆر و رووخان بوونه‌ته‌وه، داڕێژراوه. هه‌روه‌ها ئه‌مه پێویسته بۆ رێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌و شوێنه ئازادكراوانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنیان تێدا نییه. ئه‌مه "سوپایه‌كی نوێ" یان "هێزێكی ته‌قلیدیی پاسه‌وانی سنوور" نییه".
پاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌و هێزه و مه‌شقه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی ئامانجه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدان و هێزه مه‌شقپێكراوه‌كان، كاره‌كانی سه‌قامگیری ئاسانتر ده‌كه‌ن و هه‌لومه‌رجێك ده‌ڕه‌خسێنن كه هاوكارده‌بێت بۆ قۆناغی دانوستانه‌كانی جنێڤ.
پاهۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له سووریادا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعش ته‌واونه‌بوون و، گوتی: "ئه‌و هێزه ئه‌منییانه تیشكده‌خه‌نه سه‌ر به‌رگرتن له هه‌ڵاتنی چه‌كدارانی داعش له سووریاوه و، ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی ناوخۆیی ئه‌و ناوچانه‌ی رزگاركراون. ئه‌و هێزانه خه‌ڵكه ناوخۆییهكه ده‌پارێزن و، له كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شه‌ڕی ناوخۆی سووریا له جنێڤ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌و هێزانه به‌ر به هێرشی نوێی داعش ده‌گرتن بۆ سه‌ر ئه‌مریكا، هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شانی".
پاهۆن باسی له‌وه كرد كه هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئاسایشه‌وه و، گوتی: "نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌كانی توركیا شه‌رعین. سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانمان له سووریا بۆ شكستپێهێنانی داعش له‌گه‌ڵ توركیادا ته‌واو شه‌فاف ده‌بین و، له هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له پاڵ هاوپه‌یمانانمان له ناتۆ ده‌بین".
پێشتر هاوپه‌یمانی ناوی پێكهاته‌كه‌ی به "هێزی ئاسایشی سنوور" ناوبرد كه 30 هه‌زار كه‌س له‌خۆده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی سه‌رنج پنتاگۆن له‌و ناوه پاشگه‌زبووه‌وه. گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، رایان دیڵن رایگەیاندبوو ''هاوپەیمان بەمەبەستی دامەزراندنی 'هێزی ئاسایشی سنووری سووریا' لەگەڵ هەسەدە (رووکەشی پەیەدە/پەکەکە)دا کاردەکات''.
رایان دیڵن ئاماژەی بەوەکردبوو تا ئێستا ٢٣٠ کەس مەشقیان پێکراوە و ژمارەی هێزەکە دەگاتە ٣٠ هەزار کەس.
دیڵن جەختی لەوە کردبوویەوە ئەو کەسانەی لە هێزەکەدا بەشداردەبن، لەنزیک ئەو شوێنانەی لێی نیشتەجێن ئەرکیان پێ دەسپێردرێت و رایگەیاند: ''پێکهاتەی ئەتنیی هێزەکە بەپێی شوێنی ئەرکەکانیان دەگۆڕێت. لە باکووری سووریا زۆرتر کوردەکان ئەرکیان دەدرێتێ و بەدرێژایی دۆڵی فورات و بەرەو باشوور زیاتر عەرەبەکان لە هێزەکەدا وەردەگیرێن''.
گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش تیشکی خستبوویە سەر ئەوەی ١٥ هەزار کەس لەو ''سوپا'' ٣٠ هەزار کەسییە لەبەر ئەوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش بەرەو کۆتایی دەچێت، لە ئەندامانی هەسەدە (رووکەشی پەیەدە/پەکەکە) دەبن.
رایان دیڵن جەختی لەوە کردبوویەوە پرۆسەی مەشق پێکردن و وەرگرتنی ئەو ١٥ هەزارەی دیکەیان دەستیپێکردووە و ئاماژەی بەوەکرد پەیەدە/پەکەکە هێشتا لەنزیک دێرازۆر بەرەنگاری داعش دەبێتەوە.