Mohammed Baqi Hussein
15 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2016
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی بەریتانیا، تێریزا مەی رایگه‌یاند کە پێویسته له‌باره‌ی ئاگربه‌سته‌وه دڵنیایی بدرێت تا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بتوانێت ژیان خه‌ڵكی سڤیلی حه‌له‌ب بپارێزێت.
مه‌ی له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ بڕۆكسل كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا سه‌ردانی كردووه بۆ رۆژنامه‌وانان دوا و رایگه‌یاند کە یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی کە سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا باسی ده‌كه‌ن دۆخی سووریایه و گوتی: "پێویسته لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بكرێت كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی حه‌له‌ب-یان له‌ئه‌ستۆدایه".
مه‌ی گوتی: "پێویسته دڵنیایی بده‌ین له‌باره‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌وه تا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بتوانێت خه‌ڵكی سڤیلی حه‌له‌ب به سه‌لامه‌تی بگوازێته‌وه و هاوكارییان بكات".
ناوبراو رایگه‌یاند یه‌كێكی دیكه له بابه‌ته گرنگه‌كانی لووتكه‌كه بابه‌تی كۆچ ده‌بێت و گوتی: "وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه گوتوومه، پێویسته ئه‌ورووپییه‌كان هه‌وڵ بدەن بەشێوەیەکی ریشه‌یی کێشەی كۆچ چارەسەر بکەن".
هه‌روه‌ها مه‌ی خۆشحاڵیی خۆی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به قۆناغی جیابوونه‌وه‌ی بەریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی.
مه‌ی گوتی: "به‌رله كۆتاییهاتنی مانگی ئادار، ماده‌ی 50یه‌م ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. پێویسته سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماده‌كاری بۆ كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ن. ئێمه‌ش ئاماده‌كاریی خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له یه‌كێتییه‌كه جیاده‌بینه‌وه. به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌مه به قۆناغێكی رێك‌وپێك و بێ كێشه، له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌وه ئه‌ندامانی یهكێتییهكهشدایه".