Mazın Asad
02 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2016
له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د به درێژایی مانگی نیسان بۆ سه‌ر شاری حه‌له‌ب، 347 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران.
به‌پێی زانیاری ناوه‌ندی به‌ڵگه‌نامه‌ی حه‌له‌ب، به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر شاری حه‌له‌ب 347 هاووڵاتی كوژراون كه 38یان ئافره‌ت و 76یان منداڵن. هاوكات حه‌وت له‌وانه كارمه‌ندی ته‌ندروستی و پێنجیشیان كارمه‌ندی به‌رگری شارستانین.
رژێمی ئه‌سه‌د ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه به‌چڕی حه‌له‌ب و ده‌وروبه‌ری ده‌كاته ئامانج كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریایه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سووریا ده‌ستیان كه‌وتووه، ته‌نها له 12 رۆژی دواییدا به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ، بنكه‌كانی ته‌ندروستی و بازاڕه‌كانی حه‌له‌ب، 200 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.